نرخی نەوت رووی لەدابەزین كردەوە
K24 - ھەولێر
جووڵه و بهرزبوونهوهی نرخی نهوت درێژهی نهخایاندو له دوایین مامەڵەكاندا، جارێكی دیكە دابەزیوە، بەو پێیەی كۆمپانیاكانی وزە لە تێكساس ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی كارەكانیان لە كێڵگە نەوتی و گازییەكان دەكەنەوە، كە بەھۆی شەپۆڵی سەرما و پچڕانی كارەباوە، چالاكییهكانیان وهستابوو.
نرخی نەوتی برێنت لە گرێبەستەكانی داھاتوودا 1.02 دۆلار كە یەكسانە بە 1.6% دابەزی و گەیشتە 62.72 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك ، ھەرچی نەوتی خاوی رۆژئاوای تێكساسە 1.28 دۆلار كە یەكسانە بە 2.1% دابەزی و ھەر بەرمیلێك گەیشتە 59.24 دۆلار.
ھەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و ئاستی 65 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام درێژهی نهخایاند و بە رەنگی سوور دەستی بە مامەڵەکردن کردهوه.