كهشتييه نهوتييهكانى ئێران هيچ بهربهستێكيان لهبهردهمدا نهماوه
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای نیشتمانیی کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی ئێران رايگهياند، هیچ بەربەستێک لەسەر رێگای هاتۆچۆی ئەو کەشتییە ئێرانی و بیانییانە نەماوە کە نەوتی ئێران دەگوازنەوە.
عەلی ئەکبەر سەفایی، بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتهەڵگرەکانی ئێران رايگهياند، کێشەکانی تایبەت بە بیمەی کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی ئێران بە تەواوی چارەسەر کراوە و ئێستا کەشتییە ئێرانییەکان بە وەرگرتنی بەڵگەنامەی بیمەی نێودەوڵەتی دەتوانن بە ئازادی لە هەموو بەندەرهکانی جیهان هاتوچۆ بکەن.
بە هۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێرانەوە، بیمە کردنی ئەو نەوت هەڵگرە ئێرانی و بیانییانەی نەوتی ئێرانیان دەگواستەوە قەدەغە کرابوو و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بە رێژەیەکی زۆر کەم بێتەوە و نەوتهەڵگرە بیانییەکانیش لە گواستنەوەی نەوتی ئێران خۆ ببوێرن.