سەرۆك بارزانی و عەممار حەكیم دوا پێشهاتەكان ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی دەكات
دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و عەممار حەكیم
دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و عەممار حەكیم

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی 2ـی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخ و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمی و ناوچەیی تاوتوێ كرا، هەروەها رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە و، بیروڕاش لەبارەی تەحەددیاتی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا كرایەوە.

دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و عەممار حەكیم
دیداری نێوان سەرۆك بارزانی و عەممار حەكیم