سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەكات

باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق پێزانینی بۆ رۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی هەبوو، لە خەباتی گەلی كوردستان و پاراستنی سەقامگیری و شەڕی تیرۆر
سه‌رۆك بارزانی، پێشوازی لە "میشێل رێنتەنار"، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق كرد
سه‌رۆك بارزانی، پێشوازی لە "میشێل رێنتەنار"، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق كرد

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ یەكشەممە (21ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) لە سەڵاحەددین پێشوازی لە "میشێل رێنتەنار"، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا، كە "هانس ئاكێربووم"، كونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق پێزانینی  بۆ رۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی هەبوو، لە خەباتی گەلی كوردستان و پاراستنی سەقامگیری و شەڕی تیرۆر. هەروەها جەختی لەوەش كردەوە، كە وڵاتەكەی لە شەڕی تیرۆردا یارمەتیدەری عێراق و هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دەمێنێتەوە.

سه‌رۆك بارزانی، پێشوازی ‌لە
سه‌رۆك بارزانی، پێشوازی ‌لە "میشێل رێنتەنار"، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق كرد

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، بیروڕا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا لە بواری كشتوكاڵ و بوارە جیاجیاكانی دیكه‌ كرایەوە.