بەهای لیرەی سووری بە شێوەیەکی بەرچاو داکەوت

K24 - ھەولێر
جارێکی دیکە بەهای لیرەی سووری دەکەوت، هۆکارەکەشی بۆ هەڵکشانی مەترسی لێکەوتەی گەمارۆکان و کەمبوونەوەی یەدەگی دراوی قورسی وڵاتەکە دەگەڕێتەوە، کە وایکرد شەپۆلی خواست بۆ دۆلار زیاد بکات.
مامەڵەکاران و خاوەند نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلارێک بۆ ئاستی 3450 لیرە داکەوت، کە بەراورد بە مانگی رابردوو 18% بەهاکەی لە دەستداوە.
دوای داکەوتنی خێرای ئەو دراوە سوورییە هاوینی رابردوو بوو، کە بەربەستی 3 هەزار دۆلاری شکاند و رێگەی خۆشکرد ئەو دراوە زیاتر داکەوێت. لە هەمان کاتدا سەپاندنی گەمارۆکانی واشنتن بۆ سەر دیمەشق گوشاری زیاتری خستووەتە سەر لیرە و ئابووری سووریا.
لە کاتێکدا، بەر لە دەستپێکی ناڕەزایەتی و شەڕی ناوخۆ لە سووریا، بەهای هەر دۆلارێکی ئەمەریکی یەکسان بوو بە 47 لیرە.