پۆلیسی هه‌ولێر "هاككه‌رێكی" ده‌ستگیركرد
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی هاككه‌رێكی راگه‌یاند، كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌كارهێنه‌رانی هاككردووه و دواجار له‌سه‌ر سكاڵای ئافره‌تێك ده‌ستگیركرا، كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردبوو.
هاككه‌ره‌كه به كوردستان24ی راگه‌یاند، له رێگه‌ی گرووپێكی فه‌یسبووكه‌وه چووه‌ته گرووپێكی هاككردن و دواتر له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئافره‌تێكی ناسیوه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه.
به گوته‌ی هاككه‌ره‌كه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، داوای هاوكاری لێ كردووه و ئه‌ویش چووه‌ته شوێنه‌كه و له‌وێش ده‌ستگیركراوه.
پۆلیسی هەولێر لەوبارەوە رایگەیاند، هاککەرەکە 42 ئەکاونتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاککردووە و لە بەرامبەردا داوای پارەی کردووە.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە هۆکارێکی سەرەکی کێشەی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەهۆی نەبوونی رۆشنبیریی و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی لە بەکارهێنانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە.