"كوده‌تایه‌ك له دژی رۆناڵد كومان به‌ڕێوه‌یه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا، له نێو ژووری جلگۆڕینی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ست به شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی له دژی رۆناڵد كومان ده‌كرێت.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: رۆناڵد كومان راهێنه‌ری بارسێلۆنا دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كادێز راسته‌وخۆ به توڕه‌ییه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و چاوه‌ڕوانی یاریزانه‌كانی نه‌كرد تا دێنه ده‌ره‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆناڵد كومان هه‌ست به‌بێهیوایی ده‌كات و خه‌ریكه به ته‌واوه‌تی ره‌زامه‌ندی یاریزانه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه به‌ره‌یه‌كی فراوانی ناڕه‌زایی له نێو ژووری جلگۆڕین له دژی رۆناڵد كومان ده‌ستی پێكردووه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كوده‌تا له دژی ئه‌و راهێنه‌ره بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: یه‌كێك له‌وانه‌ی به‌بێده‌نگی سه‌ركراده‌یه‌تی ئه‌و كوده‌تایه ده‌كات لیۆنێل مێسییه، چونكه ئه‌و راهێنه‌ره هیچ گوێی به داواكاری و هه‌ستی مێسی نه‌كرد و به‌بێ ویژدانانه لویس سوارێزی به‌ڕێكرد.
رۆناڵد كومان له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو خراپترین ده‌ستپێكی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تۆمار كردووه، به جۆرێك له كۆی 23 یاری 47 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌م ئاماره‌ش زۆر خراپتره له سه‌رده‌می ڤاڵڤێردی و كیكی سێتیێن كه پیش‌تر له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا دوورخرانه‌وه.