کەی پارەی جووتیاران خەرج دەکرێت؟

268 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێم خەرجکرا
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24- هەولێر:

بەغدا 268 ملیار دیناری شایستەی جووتیارانی بۆ ھەرێمی کوردستان خەرج کرد و سبەی چەکی پارەکە لە لایەن بەڕێوەبەرانی سایۆلکانەوە وەردەگیرێت.

مەیادە نەجار ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەغدا پارەکەی خەرجکردووە و بڕیارە سبەی بگاتە هەرێمی کوردستان.

لە سەردەمی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان راگیرابوو، سەرەڕای وەرگرتنی گەنمەکەیان، پارەکەیان خەرج نەدەکرا.