سه‌فین كانه‌بی: هه‌فته‌ی داهاتوو خوله‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد كه له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كانی تۆپی پێ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه، ده‌شڵێت: هه‌فته‌ی داهاتوو خوله‌كانی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارایی بۆ سێیه‌مجار له‌سه‌ر به‌شه بۆدجه خه‌رجكردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی دا، له‌مباره‌یه‌وه سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ئاشكرای كرد كه بڕی 150 ملیۆن دینار له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو پاره‌كه به‌سه‌ر ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كان دابه‌ش ده‌كرێن، هه‌روه‌ها گوتیشی: سووپاسی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ هاوكاریكردن و پشتگیریكردنیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كانی كوردستان.
سه‌فین كانه‌بی ڕه‌تیشی كرده‌وه كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له گه‌یاندنی پاكتاوكردنی به‌شه بودجه‌ی پێشوو كه‌مته‌رخه‌می نواند بێت، گوتیشی: به‌هۆی گه‌شتكردنی وه‌زیری دارایی بۆ به‌غدا ره‌زامه‌ندی به‌شه بودجه‌كه‌مان دواكه‌وت.
له باره‌ی چاره‌نووسی خوله‌كانی كوردستان، سه‌فین كانه‌بی گوتی: رۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر 12:00ـی نیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا بڕیار ده‌ده‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو خوله‌كانی كوردستان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
خوله‌كانی تۆپی پێی كوردستان ماوه‌ی 2 هه‌فته‌یه به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی نێو یاریگه وه‌رزشییه‌كان راگیراوه و ناوبژیوانه‌كان بایكۆتی خوله‌كه‌یان كردووه و بڕیاریاندا بوو تا گره‌نتی سه‌لامه‌تی و خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانیان مسۆگه‌ر نه‌كه‌ن هیچ یارییه‌ك له خوله‌كان به‌ڕێوه‌نه‌به‌ن.