كۆرۆنا له عێراق زه‌نگێكی مه‌ترسیدار لێده‌دات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 43 هه‌زار229 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 864 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 23 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 2 هه‌زار و 236 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 671 هه‌زار و 801 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 295 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 620 هه‌زار و 745 كه‌سیش به رێژه‌ی 92.4% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 37 هه‌زار و 761 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 348 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، زیاتر له نیوه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ئێستا به‌هۆی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و په‌تایه‌وه‌یه، تادێت ئاماره‌كان روو له زیادبوونن و له چه‌ند رۆژی رابردوودا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له چه‌ندین شار و ناوچه‌ی جیاوازی عێراق راگه‌یه‌ندراوه.
پێشتریش جه‌واد موسه‌وی، بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی تووشبوونی رۆژانه به په‌تای كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه به‌رز بێت، ناچارین قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌ك رابگه‌یه‌نین.
H.B