بۆ له‌مه‌ودوا جنێودان و سووكایه‌تیكردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌عێراق تاوانه
K24- هه‌ولێر:
لە عێراق، فەیسبووكیش خرایە ناو یاسای سزاكان و بۆ له‌مه‌ودوا ئەنجوومەنی دادوەری عێراق جنێودان، سوكایەتیكردن و ھەڕەشەكردن لە رێگەی فەیسبووكه‌وه بە تاوان ھەژمار دەكات و بە گوێرەی یاسای سزاكانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه زاهیر حه‌مه‌ده‌مین، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری راگەیاندن ده‌ڵێت: له هه‌موو وڵاتانی جیهان مرۆڤه‌كان تا ئه‌و سنووره ئازادن، كه سنووری كه‌سانی دیكه نه‌به‌زێنن و مافه‌كانیان پێشێل نه‌كه‌ن، هه‌ركاتێكیش ئه‌و سنووره به‌زێنرا، پێویسته لایه‌نی پێشێلكار و سنووربه‌زێن سزا وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه، بوونی یاسایێكی له‌و شێوه‌یه بۆ رێكخستنی كاری به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانیش پێویستییه‌كی حه‌تمییه، به تایبه‌ت له ئێستادا كه تۆڕه كۆمه‌ڵیه‌تییه‌كان بوونه‌ته سه‌كۆیه‌كی مه‌ترسیدار و مینبه‌رێكی فراوان بۆ ناوزڕاندن و ته‌شهیركردنی كه‌سایه‌تییه‌كان.
به‌ر له ماوه‌یه‌ك لە پەرلەمانی كوردستان، ھەوڵێكی لەم شێوەیە له‌ئارادا بوو، بەڵام ھەوڵەكان وه‌ستان و بڕیاریشه جارێكی دیكە كاری لەسەر بكرێتەوە، سیروان گه‌ردی، چالاكوانی مەدەنیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، سۆشیال میدیا لە ھەرێمی كوردستان خەریكە ئاراستەیەكی خراپ وەردەگرێت و پێویستی بە رێكخستنەوەیە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، یاساكه گرنگ نییه، به‌ڵكو كارپێكردنی ئه‌و یاسایه گرنگه و ره‌وایه‌تیدان به یاسایێكی له‌مشێوه‌یه له هه‌رێمی كوردستان به‌باش ده‌زانێت، چونكه وه‌ك گوتی: خه‌ریكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنترۆڵ ده‌رده‌چن، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له رێگه‌ی هۆشیاری تاكه‌كان له میكانیزمی به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
تادێت سوكایەتیكردن و جنێودان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ده‌بێته كولتوورێكی فراوان، زیاتر ئەم كەسانەش لە ھەڵمەتەكە بەشدارن، كە لە پشت ئەكاونتێكی ساختە یاخود پەیجێكی نادیارەوەن و رۆژانە بۆ ھەموو بابەتێك په‌نجه‌ی شه‌هاده‌ی ده‌ستی راستیان كرته له‌سه‌ر جنێوێك یان سووكایه‌تیكردن و ناوزڕاندنی كه‌سانی دیكه ده‌كات.
H.B