باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا مووشه‌كبارانكرا
K24- به‌غدا:
دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا به سێ مووشه‌ك كرایه ئامانج، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ ده‌دات و باری له‌ناكاو له ناوچه‌كه راگه‌یه‌ندرا.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، كاتژمێر 7:25 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌غدا كران و باڵیۆزخانه‌ش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی هه‌ستیاری دۆخی ئه‌منی به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه، تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراون و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانیش ئاشكرا نه‌بووه.
دواتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، ناوچه‌ی سه‌وز به دوو مووشه‌ك كرایه ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: لێكۆڵینه‌وه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه ده‌ستیانپێكردووه و له داهاتوودا ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
H.B