ئۆپيك ده‌سته‌وه‌ستانه و نرخى نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه‌دايه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئاماژه نه‌رێنیه‌كان ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئۆپیك، كه‌چی نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كاندا هه‌ر به به‌رزی ماوه‌ته‌وه و رێكخراوی ئۆپیكیش له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، رێژه‌ی نه‌وتی وه‌بازارخراو له‌مانگی نیسان زیادی كردووه به‌راورد به مانگی ئازار.
وێرای هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا، كه‌چی له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردوودا ته‌نها یه‌ك جار نرخی نه‌وت بۆ ژێر 45 دۆلار دابه‌زیووه ئه‌مه‌ش ئومێدێكی به وڵاتانی نه‌وت فرۆش به‌خشیوه تا بارگرانی ئابووری وڵاته‌كانیان كه‌مێك سووكتر بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك 17ى مانگی رابردوو له ده‌وحه‌ی پایته‌خی قه‌ته‌ر له‌سه‌ر پرسی بازاری نه‌وت كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، سه‌رنه‌كه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كرده سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه.
سعودیه سه‌ره‌ڕای گۆڕینی وه‌زیری نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی و دانانی خالد فالحی به‌ڕێو‌به‌ری پێشووی كۆمپانیای ئارامكۆ بۆ ئه‌و پۆسته، به‌ڵام تا ئێستا به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌منه‌كرووه‌ته‌وه و وه‌زیره نوێیه‌كه‌ش تا ئێستا له‌رووی به‌رهه‌م و بازاری نه‌وته‌وه بێ ده‌نگه.
هه‌رتایبه‌ت به پرسی نه‌وت بڕیار وایه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئۆپیك له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا ببه‌سترێت، به‌ڵام كوه‌يت رایگه‌یاندووه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ را گۆڕینه‌وه‌یه و ده‌ستكاری بازار‌و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ولاتان ناكه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی كوێت ئه‌لیكسه‌ندر نۆڤاكی وه‌زیری ووزه‌ی روسیا رایگه‌یاند، روسیا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكات ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ راگۆڕینه‌وه بێت.
رێكخراوی ئۆپیكیش له نوێترین راپۆرتیدا ئاماژه‌ی به‌زیادبوونی به‌رهه‌می نه‌وتی كردووه، له‌مانگی نیسان به‌راورد به مانگی ئازار، له‌راپۆرته‌كه‌شدا هاتووه رۆژانه 32 ملیۆن و 440 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌خرێته بازاره‌وه‌و له‌م بره‌ش نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ئۆپیك له‌بازاره‌كاندا زیاده‌یه، به‌لام خواست له‌سه‌ر كرینی نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه نرخی نه‌وتیش له 50 دۆلار نزیكبوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته تروسكه‌ی رۆشنی ئابووری بۆ ولاتانی پشت به‌ستوو به‌نه‌وت.