ئه‌مه‌ریكا: هه‌بوونی (2) ده‌وڵه‌ت باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ناكۆكی ئیسرائیلی فه‌ڵه‌ستینی

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی "غابی ئه‌شكنازی"، رایگه‌یاند، "واشنتن پێیوایه هه‌بوونی (2) ده‌وڵه‌ت باشترین رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی ئیسرائیلی فه‌ڵه‌ستینی".
بلینكن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، "ئیداره‌ی "جۆ بایدن"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕوای وایه، هه‌بوونی (2) ده‌وڵه‌ت باشترین رێگه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتووی ئیسرائیل وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یه‌هودی و دیموكراتی، كه بتوانێت به ئاشتی له پاڵ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی دیموكراتی بژیت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌شكنازی، تاتوێی ئالنگارییه ئه‌منییه‌كانمان كردووه، كه رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه ده‌بێته‌وه، به گرنگییه‌وه له هاوكاری نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌ڕوانین، كه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ین".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ناوچه‌كه دژایه‌تی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "القدس العربی"، RT
د.ی