نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی ئێستای نەوت
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

نرخی نەوت دۆلارێکی دیکەی چووە سەر و 65 دۆلاری تێپەڕاند.

بەهۆی زیاتر بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی تێکساس، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەهۆی ئەو سەرما و بەستەڵەکەی رووی لە تێکساس کردووە، بەشێک لە دامەزراوە نەوتییەکان داخراون، بەرپرسانیش دەڵێن، لانی کەم پێویستیان بە دوو هەفتەیە تاوەکو بەرهەمی نەوتیان جارێکی دیکە بۆ سەرو دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە زیاد بکەن.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا (9:30 بەیانی بە کاتی هەولێر) بۆ 65 دۆلار و 30 بەرزبووەتەوە؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بە 62 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

Reuters