گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا باسی ورده‌كارییه‌كانی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نێد پرایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، تووڕه‌یی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئاراسته‌كردنی چه‌ند مووشه‌كێك بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا نیشاندا و رایگه‌یاند "مووشه‌كه‌كان دروستكراوی ئێرانن".
نێد پرایس، گوتی: "هەواڵەکانی هێرشی ئەمڕۆمان بینی، وەک پێشتر باسمان کرد، لەدوای هێرشە دڵتەزێنەکەی سەر هەولێر دەیڵمەوە، ئێمە بە هێرشەکانی ئەم دواییە تووڕەین. هێرشەکەی سەر هەولێر زیانی بە خەڵکی سڤیل و ئەندامانی هاوپەیمانی و کارمەندێکی سوپای ئەمه‌ریکا گەیاند".
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، دڵنیابوون لە سەلامەتی و خۆشگوزەرانی و تەندروستی کارمەند و هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی، پێشینەی سەرەکییە، خەڵکی عێراق ماوەیەکی درێژە بەدەست ئەم جۆرە پێشێلکارییەکانە و بەزاندنی سەروەرییەکەی دەناڵێنێت.
سەبارەت بە هێرشەکەی هەولێریش گوتی: "تاوەکو ئێستا بە دوای وردەکاری دەگەڕێین، بەڵام پێشتریش رامانگەیاندووە؛ ئێمە ئێران لە بەرامبەر هەڵسوکەوتی گرووپەکانی لە عێراق، کە هێرش دەکەنه سەر ئەمه‌ریکییەکان بە بەرپرسیار دادەنێین".
له درێژه‌ی قسه‌كانیش له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر گوتی: "دەتوانم شتێکی دیکە بۆ قسەکانم زیاد بکەم، ئەو مووشەکانەی بەم دواییە ئاراستەی هاوپەیمانی و عێراقییەکان کران، لە ئێران دروستکراون و گروپەکانی پێ پڕچەک کراوە".
نێد پرایس له باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرشانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وەڵامەکان پلان بۆ داڕێژراو دەبن و بەگوێرەی ئەو کاتە بێت، کە ئامرازی جیاواز و لە کات و شوێنێکی گونجاو دەبێت".
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌وان كارێك ناكه‌ن، ببێته هۆكاری گرژی زیاتر له ناوچه‌كه و به گوته‌ی ئه‌و، زیادبوونی گرژییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندایه، روونیشی كرده‌وه، وه‌ڵامه‌كانیان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كان ده‌بێت.