تەرمێك لە سلێمانی دۆزرایەوە

تائێستا ناسنامەی ئاشكرا نەكراوە
تەرم
تەرم

 K24 - ھەولێر

تەرمێک لەبەردەم نەخۆشخانەى شار لە سلێمانى دۆزرایەوە و تا ئێستا ناسنامەی ئاشكرا نەكراوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى هەماهەنگى فریاکەوتنى سلێمانى بە کوردستان24ی راگەیاند "کاتژمێر 8ی سەر بەیانی ئەمڕۆ تەرمێک لە بەردەم نەخۆشخانەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، دواتر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".

سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی سلێمانی بە کوردستان24ی گوت: "ئەو كەسە بەھۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام كەسوكاری نەدۆزراونەتەوە".