له كه‌مپه‌كانی سووریا چی رووده‌دات؟

K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ره‌تی كرده‌وه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی خۆی وه‌ربگرێته‌وه، كه چوونه‌ته پاڵ رێكخراوی داعش له سووریا، به‌پێی قسه‌ی پارێزه‌ره‌كانیان، (10) ژنی فه‌ره‌نسی له كه‌مپه‌كانی سووریا مانیان له خواردن گرت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌ردوو پارێزه‌ر، "ماری دوزیه" و "لودوفیك ریڤیه‌ر"، رایانه‌گه‌یاند، "دوای چه‌ندین ساڵ له چاوه‌ڕوانی و نه‌بوونی هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان، ئه‌و ژنانه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نه‌بووه، جگه له مانگرتن".
پارێزه‌ره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ئه‌و ژنانه، له تۆمارێكی ده‌نگی، كه حاڵی خۆیان بۆ كه‌سوكاره‌كانیان باس كردووه، "ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تی له‌سه‌ریانه، قبووڵیانه و به‌رپرسیاریه‌تی دادگاییكردنیان له فه‌ره‌نسا له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن".
نزیكه‌ی (80) ژن، كه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی داعشه‌وه هه‌بووه، له‌گه‌ڵ (200) منداڵ، له كه‌مپه‌كانی سووریا ده‌ستبه‌سه‌رن.
لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور ئاماژه به‌وه كرد، له كه‌مپه‌كانی "هۆل" و "رۆژ"، له باكووری رۆژئاوای سووریا، منداڵان له كه‌می خۆراك و نه‌خۆشی له سییه‌كانیان ده‌ناڵێنن.
لیژنه‌ی مافه‌كانی منداڵان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو هۆشدارییان دا، "ژیانی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌گه‌ڵ دایكیان له‌و كه‌مپانه ده‌سبه‌سه‌رن، له بارودۆخێكی سه‌ختدان، له ساده‌ترین خۆراك بێبه‌شن".
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، پاریس ته‌نیا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی وه‌رگرتووه، كه منداڵن، تا ئێستا (35) منداڵی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه فه‌ره‌نسا، كه زۆربه‌یان "بێ دایك و باوك"ن.
ئه‌و دوو پارێزه‌ره، "ماری دوزیه" و "لودوفیك ریڤیه‌ر"، روونیانكرده‌وه، "ئه‌و ژنانه له‌و كه‌مپانه فه‌رامۆش كراون، له‌كاتێكدا هێزه كوردییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هانی فه‌ره‌نسایان داوه، تا بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، ئه‌و كاره نه‌به‌رپرسانه و به ته‌واوه‌تی نامرۆڤانه‌یه".
باسكال دیكامب، دایكی ئه‌و ژنه فه‌ره‌نسییه، كه ته‌مه‌نی (32) ساڵه و تووشی شێرپه‌نجه بووه، له كه‌مپێكی سووریا له‌گه‌ڵ (4) منداڵی‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، داكی ئه‌و ژنه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه مانی له خواردنی گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا درووست بكات و كچه‌ی بۆ وڵات بگه‌ڕێننه‌وه.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایان له فه‌ره‌نسا كرد، رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌و ژنه‌یه، تا چاودێری پزیشكی بكرێت.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی