به‌شێك له‌وانه‌ی له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه تووشی هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له چین، ده‌ركه‌وتووه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، تووشی هه‌ڵوه‌رینی قژ بوون.
له توێژینه‌وه‌كه‌ی چین، كه له رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، روونكراوه‌ته‌وه، "له كۆی هه‌زار و (655) نه‌خۆشی كۆرۆنا له ووهان، (359) كه‌س، به رێژه‌ی (22%)، دوای (6) مانگ ده‌رچوون له نه‌خۆشخانه، تووشی هه‌ڵوه‌رینی قژیان بوون".
توێژینه‌وه‌كه به ناونیشانی "كۆڤید- 19ی درێژخایه‌ن"، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه تووشبووانی كۆرۆنا نیشانه‌كانی ماندووبوون، داهێزران، نیگه‌رانی، دڵه‌ڕاوكی، هه‌ناسه ته‌نگی و ئاره‌قكردنه‌وه ده‌بن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، توێژینه‌وه‌كه‌ی چین، توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و به كۆمه‌ڵ بووه، له ماوه‌یه‌كی درێژدا به‌داوداچوونی بۆ لێكه‌وته ته‌ندروستییه‌كانی چاره‌سه‌ركراوانی كۆرۆنا كردووه، كه له (7ی كانوونی دووه‌م) تا (29ی ئایار)ی ساڵی رابردوو به‌رده‌وام بووه.
پزیشكانی نه‌خۆشی پێست ئاماژه‌یان به‌وه كرد، هه‌ڵوه‌رینی قژ كاردانه‌وه‌یه‌كی سرووشتییه بۆ تووشبوانی نه‌خۆشییه گوزراوه‌كان، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر درێژه‌ی كێشا و به‌رده‌وام بوو، مه‌ترسی نه‌خۆشی "ده‌رده رێوی" لێ ده‌كرێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، "(63%)ی تووشبووانی كۆرۆنا تووشی ماندووبوون و لاوازی له ماسولكه‌كانیان ده‌بن، (26%)ی توشبووان به زه‌حمه‌ت خه‌ویان لێده‌كه‌وێت، (23%)یش تووشی دڵه‌ڕاوكێ و دڵته‌نگی ده‌بن، به‌ڵام (22%) تووشبووان تووشی هه‌ڵوه‌رینی قژیان ده‌بن".
د. ناتالی لامبیرت، له كۆلیژی پزیشكی زانكۆی ئیندیانای ئه‌مه‌ریكی، له هاوینی رابردوو، راپرسییه‌كی له رێگه‌ی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر هه‌زار و (567) كه‌س ئه‌نجام داوه، كه نیشانه‌كانی "كۆڤیدی درێژخایه‌ن"یان هه‌بووه، بۆی ده‌ركه‌وت، (423) كه‌س له‌وانه تووشی هه‌ڵوه‌رینی قژ بوون، كه ده‌كاته نزیكه‌ی (27%)ی تووشبووان.
پسپۆڕانی سه‌نته‌ری "بلگرافیا" له له‌نده‌ن ئاماژه‌یان به‌وه كرد، له سه‌ره‌تای په‌تاكه‌وه، هه‌ڵوه‌رینی قژ گه‌یشتووه به (64%) له نێر و (38%) له مێ.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی