كچه كوردێك له ئه‌ڵمانیا (2) رۆمانی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كچه كوردێك له ئه‌ڵمانیا (2) رۆمانی به زمانی ئه‌و وڵاته بڵاوكرده‌وه، له رۆمانه‌كانیدا باس له خێزانی كورد له په‌ناهه‌نده‌یی ده‌كات، وەك بە كوردستان24یشی راگەیاند به نیازه له رۆمانی سێیه‌میدا، چیرۆكی تاوانه‌كانی سه‌دام و جینۆسایدكردنی كورد بگێڕێته‌وه.
کارۆش تەها، لە ساڵی (1987) لە زاخۆ لە دایکبووە و ساڵی (1997) لەگەڵ بنەماڵەکەیدا وەک پەنابەر روویان لە ئەڵمانیا کردووە، لە زانکۆی دویسبورگ-ئێسن مامۆستایی خوێندووە، لە ئەمریکا زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی و مێژووی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا خوێندووە، دواتر وه‌ك مامۆستا كاریكردووه.
كارۆش، زمانی ئه‌ڵمانی به‌باشی ده‌زانێت و (2) رۆمانی به‌و زمانه بڵاوكردووه‌ته‌وه، رۆمانه‌كانی پێشوازییه‌كی زۆریان لێكراوه، بابه‌تی رۆمانه‌كه‌ی، له باره‌ی ژیانی په‌نابه‌ری و به‌سه‌رهاته ناخۆشه‌كانی خێزانه كورده‌كانی ئه‌ڵمانیایه.
یەکەم رۆمانی بە ناوی (ناساندنی کۆچی قرژالێک)ـه، له ساڵی (2019) چاپ و بڵاوکرایەوە، رۆمانه‌كه له‌سه‌ر خێزانێكی كورده له ئه‌ڵمانیا، دایك و باوك و دوو كچ له‌گه‌ڵ پووریان ده‌ژین، كێشه‌كه‌یان له‌وه‌وه درووست بوو، كه باوكه‌كه ده‌یویست بێته ئه‌ڵمانیا و دایكه‌كه حه‌زی نه‌ده‌كرد به ئاواره‌یی ژیان به‌سه‌ر ببات، بۆیه دایكه‌كه كێشه‌ی ده‌روونی بۆ درووست ده‌بێت، گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه له‌سه‌ر زاری كچه‌كەیانه.
كارۆش، دووەم رۆمانی بە ناوی (لە سکی شاژندا)، له ساڵی (2020) چاپ و بڵاوکردەوە، به‌سه‌رهاتی ئه‌م رۆمانه‌ش باس له خێزانێكی كوردی ئه‌ڵمانیا ده‌كات، كه پیاوه‌كه خێزانه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و دراوسێ كورده‌كانی تانه‌ی لێده‌ده‌ن.
كارۆش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاتێك رۆمانی دووه‌مم بڵاوكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی رۆمانه‌كه‌یان خوێنده‌وه له ئه‌ڵمانیا، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێگرتم، كه هه‌ر باسی كوردان ده‌كه‌م، ئه‌مه بۆ من ناخۆش بوو، به‌ڵام له رۆمانی سێیه‌ممدا، به‌نیازم باسی سه‌دام و جینۆسایدكردنی كورد بكه‌م.
كاروش ته‌ها، ئاشكرای كرد، هه‌ر كه‌سێك بێته ئه‌ڵمانیا، هه‌ر چه‌نده زمانی ئه‌و وڵاته بزانێت و كار بكات، به زمانی ئه‌ڵمانیش كتێب بنووسێت، هه‌رگیز نابێته ئه‌ڵمانی، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر كورده و به‌وشێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
د.ی