خاوەن كۆمپانیاكانی خانووبەرە داوای رێكخستنەوەی كارەكانیان دەكەن
K24 - ههولێر:
ژمارەی كۆمپانیا و نووسینگەكانی خانووبەرە لە كوردستان لە زیادبوونە و تائێستاش زیاتر لە (2) ههزار و (400) كۆمپانیا و نووسینگە ھەن، لەگەڵ فراوانبوونی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و بازرگانی كۆمپانیاكانی خانووبەرە، لە ھەولێر پارەی زیاتریان بە كارەكانیان داوە و ھەزاران ھەلی كاریشیان رەخساندووە، خاوەن كۆمپانیا و نووسینگەكان داوای دیاركردنی نرخی "عمولە" دەكەن و بەڕێوەبەری گشتی باجیش ئاماژهی بهوه كرد، لە رێگەی سیستەمێكەوە كارەكانیان رێكدەخەنەوە.
تادێت ژمارەی كاری كۆمپانیاكانی خانووبەرە لە كوردستان زیاتر دەبن، ئەم فراوانبوونەش لە ھەولێر زیاتر بەدی دەكرێت، بەراورد بە ساڵانی رابردوو كار و بەبازاڕكردنی موڵك گۆڕانكاری باشی پێوە دیارە، رابەر قاسم، یەكێك لە خاوەن كۆمپانیاكانی خانووبەرە گوتی: "بەھۆی زۆری پڕۆژەكان تادێت كۆمپانیاكانیان زیاتر دەبن".
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، (500) كۆمپانیای لەكەرتی خانووبەرە و ههزار و (900) نووسینگەش تۆماركراون، كە (80%)یان لە ھەولێرن، بەھۆی زۆری كارەكانیان ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیاكان (10) تاوەكو (20) لقیان لە شوێنە جیاوازەكانی شار كردووەتهوه، ھەر لقێكیشیان (5) تاوەكو (10) ھەلی كاری رەخساندووە، بەڵام كۆمپانیاكان داوای رێكخستنەوەی كار و دیاركردنی نرخی "عمولە" دەكەن.
د. كەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتی باج و دەرامەتی میری گوتی: "سهرقاڵی رێكخستنهوهی كارهكانی نووسینگه و كۆمپانیاكانی خانووبهرهین و بهنیازین كاركه به ئهلیكترۆنی بكهین، بۆ ئهوهی به شێوهی گونجاو باجیان لێوهربگرین".
لە دوای (2004)هوە، لەگەڵ فراوانبوونی شار و زۆری پڕۆژەكانی وەبەرھێنان لە كهرتی نیشتەجێبوون، زۆرینەی نووسینگەكانی خانووبەرە پیشەكەیان فراوان كرد و لە دوكانێكی بچووكەوە بوون بە كۆمپانیای باجدەری گەورە، بەگوتەی خاوەن كۆمپانیاكانی خانووبەرە، جگە لە كڕین و فرۆشتن، لەھەمانكاتدا بوونەتە ھۆی بووژانەوەی بازاڕی ئەو پڕۆژانەی لایەن كۆمپانیاكانەوە جێبەجێ دەكرێن.
د.ی