ئاژانسی وزه‌ی ناووكی: ئێران به رێژه‌ی له سه‌دا 20 یۆرانیۆمی پیتاندووه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی، رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران به رێژه‌ی (%20) ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به پیتاندنی یۆرانیۆم، به‌ڵام له نۆڤه‌مبه‌ردا، ئه‌و رێژه‌یه نه‌گه‌یشتبووه (%4.5).
ئاژانسه‌كه، سێشه‌ممه (23ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێران توانیویه‌تی له پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی (%20)، (17.6) كیلۆگرام یۆرانیۆم به‌ده‌ستبهێنێت. ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ڤیه‌ننایه، كه تایبه‌ته به رێكخستنی چالاكییه ناووكییه‌كان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئه‌و بڕه یۆرانیۆمه‌ی به‌رهه‌مهێنراوه، گونجاوه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی (10) كیلۆگرام یۆرانیۆمی ئاست به‌رزی پیتێنراو، به شێوه‌ی مانگانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاساكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورای كۆماری ئیسلامی ئێران له مانگی (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر)ـی رابردوودا بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی روونیكردووه‌ته‌وه، تا رۆژی (16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، به‌رهه‌می یۆرانیۆمی پیتێنراوی كۆگاكراو گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی (3) ته‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی "پێنج كۆ یه‌ك" ده‌بێت بڕی یۆرانیۆم له (202.8) كیلۆگرام زیاتر نه‌بێت.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "رۆیته‌رز" له زاری چه‌ند دیپلۆماتكارێكه‌وه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی، ساڵی رابردوو، پشكنینیان بۆ دوو شوێن كردووه و توانیویانه شوێنه‌واری یۆرانیۆم بدۆزنه‌وه.
دووان له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، "ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی دۆزرابوویه‌وه، هێشتا نه‌پیتێندرابوو".
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی گومانی هه‌یه له‌وه‌ی یه‌كێك له شوێنه‌كان ده‌ستكاری كرابێت بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا یۆرانیۆم بگۆڕدرێت. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه پێش ده‌ستپێكردن به پرۆسه‌ی پیتاندن و ره‌نگه شوێنی دووه‌میش بۆ ئه‌وه به‌كار هێنراوه تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌قینه‌وه تێدا بكرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
وه‌رگێڕان: ئ.ر