دوایین په‌یوه‌ندی نێوان ئیداره‌ی بایدن و ئێران به كوێ گه‌یشتووه؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
هێشتا هیچ له ئارادا نییه، به‌ڵام دیاره ئیداره‌ی "بایدن" ده‌یه‌وێت هه‌نگاو بنێت بۆ كارێك، كه نه له‌سه‌ر ئیداره‌كه‌ی بكه‌وێت و نه ئێران-یش زیاتر په‌لبهاوێت، به‌ڵام ئایا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئیداره‌ی "بایدن" سه‌رده‌گرێت؟
پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، (18ی شوبات/فێبرایه‌ری 2021)، نێرده‌ری ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه له نهۆمی (35)ی باڵاخانه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و خۆشی ناوه‌ڕاستی مانهاتن-دایه و ناسراوه به "ناوكی دیپلۆماتی ئیران" له دووری (7) بلۆكه‌وه نامه‌یه‌كی پێده‌گات.
به پێی رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"، له نامه ئه‌له‌كترۆنییه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه (له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بایدن-ه‌وه ئه‌و گه‌مارۆیه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت، كه دۆناڵد تره‌مپ خستویه‌تیه سه‌ر نێرده و دیپلۆماتی ئێرانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و خێزانه‌كانیان. ته‌نانه‌ت له فرۆكه‌خانه و شوێنی نیشته‌جێبوونیان ده‌توانین به‌پێی رێنمایی نوێ هاتووچۆ بكه‌ن).
ئێستا دیپلۆماتكاره ئێرانییه‌كان وه‌ك دیپلۆماتكاره‌كانی كۆریای باكوور و سووریا، ده‌توانن به رووبه‌ری بازنه‌یی (25) میل له‌كه‌رتی مانهاتن -دا، هاتووچۆ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی دیكه، "نیویۆرك تایمز"، له لێكتێگه‌یشتنێكی دیكه‌دا، نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه، كه پێداچوونه‌وه به‌و گه‌مارۆ ئابوورییه‌ی سه‌ر ئێران‌دا ده‌كرێت، كه له‌ناكاو "تره‌مپ" له ساڵی رابردوودا سه‌پاندی.
هه‌ردوابه‌دوای ئه‌ویش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتن پێشوازی له شاندێك ده‌كات، كه رێكخه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بێت، بۆ چاوپێكه‌وتن له نێوان ئێران و هه‌ر (5) وڵاته‌كه‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی (2015) بۆ گفتوگۆكردن له‌چۆنێتی رێگریكردن له داڕمانی رێكه‌وتنه‌كه به‌ته‌واوی.
هه‌رچه‌نده له چه‌ند رۆژی رابردوودا، له كۆنگره‌ی میونیخ بۆ ئاسایشی ساڵانه‌ی دنیا، سه‌رۆك بایدن جه‌ختی كرده‌وه، كه "ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه" و ده‌یه‌وێت رۆڵی سه‌ركردایه‌تیكردن بگێڕێت له‌دوای "تره‌مپ".
بایدن، له كۆنگره‌ی میونیخ گوتیشی: "ئێمه سه‌یری رابردوو ناكه‌ین" و "له‌داهاتوو ده‌ڕوانین".
سه‌باره‌ت به ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئێمه ئاماده‌ین نه‌خشه رێگایه‌كی دیكه دیاریبكه‌ین بۆ گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵ گرووپی (5+1) له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران"، كه وڵاتانی به‌شداربوو، (به‌ریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا، رووسیا و ئه‌ڵمانیا)، به‌شێكن له رێككه‌وتنه‌كه.
تیمه‌كه‌ی بایدن، ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران، له‌سه‌ر راسته‌ڕێگه‌یه‌كی توند كارده‌كات، ته‌نانه‌ت له رووی دیپلۆماتییه‌وه ئازاربه‌خشه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی، كه ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌توانێت چاره‌سه‌ری هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیهانی بكات.
له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه، ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه پابه‌نده به كاری دیپلۆماتی تێر و ته‌واوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له رووی كرده‌ییه‌وه "تره‌مپ" ته‌واوی سیستمی جیهانی كرده قه‌فه‌زه‌وه و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی شكاند، كه هه‌ندێك پێیانوایه له دوای رۆیشتنیشی زیانه‌كانی به‌ردوامن.
كه‌یسی ئێران روون و ئاشكرایه، "تره‌مپ" كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ وێرانكردنی رێككه‌وتنه‌كه، كه ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ پیتاندی یۆرانیوم بۆ گه‌شه‌پێدانی بۆمبی ئه‌تۆمی.
تره‌مپ، له ساڵی (2018) له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پاشه‌كشێی به ئه‌مه‌ریكا كرد و ده‌ستی كرد به سزادانی ئابووری زیاتر له هه‌زاران سه‌ركرده و بانك و كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ته‌نانه‌ت سوپاشی تێكه‌وت، هه‌مووشی له‌پێناو رێگریكردن له گه‌شه‌پێدانی تواناكانی ئێران.
ته‌نانه‌ت سزای "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی دا، كه نه‌یهێشت بێته ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
وێرای مانه‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ر وه‌ك (5) وڵا‌تی گه‌وره‌ی جیهان، به‌ڵام ساڵی (2019) دوای 14 مانگ، ئێران كه‌وته هه‌ڵه‌كردن و ده‌ستی كرد به شكاندنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، بۆ نیشاندانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌رامبه‌ر واشنتن.
ئێران ئێستا (12) ئه‌وه‌نده زیاتر یۆرانیوم له سنووری خۆی ده‌پیتێنێت، ئامێره‌كانی ناوه‌ندی پیتاندنی پێشكه‌وتووی یۆرانیومی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا خستووه‌ته‌گه‌ر بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمی بێگه‌ردی به‌رز، له (3.67%) به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه بۆ (20%)، (كه تا ئێستا 90% ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له چه‌كی ئه‌تۆمیدا به‌كاربێت).
رۆژنامه‌ی "ی‌و ئێس توده‌ی" نوسیوویه‌تی، له‌دوای كوشتنی "موحسین فه‌خریزاده"، سه‌ركرده‌ی رووحی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران له (تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020) له‌سه‌رده‌ستی ئیسرائیل، په‌رله‌مانی ئێران یاسایه‌كی دیكه‌ی ده‌ركردووه، كه تایبه‌ته به‌كه‌یسی ئه‌تۆمی، داوای له حكومه‌ت كردووه (پرۆتۆكۆڵی زیادكراو) بخاته به‌رنامه‌كه‌وه، كه رێگه‌بدات به پشكنینی له‌ناكاوی پێگه نائاشكراكانی ئێران، كه چالاكی ئه‌تۆمی تێدایه.
له‌كاتێكدا ره‌زامه‌ندی ئێران له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پشكنینی له‌ناكاو، به‌شێكه له رێكه‌وتنه‌كه.
هه‌روه‌ها له (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" گوتی: "كارێكی پڕ ئه‌سته‌م و ئاسانگه و پێویستمان به كاتێكی زۆره تا بزانین هه‌ردوولا چیمان له‌یه‌كتر ده‌وێت، هه‌ردوولا پێویستیمان به نه‌رمونیانییه".
هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هێڵه گشتییه‌كانی سه‌رده‌می "تره‌مپ"دا نه‌بوو، هه‌رچه‌نده تا ئێستاش ته‌واوی سزاكان له‌سه‌ر ئێران ماون، تاران له گه‌یشتن به بۆمبی ئه‌تۆمی نزیكبووه‌ته‌وه و له ئێستاشدا ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی كه‌مترین چاودێری له‌سه‌ر كاری كارگه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌یه.
له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا به‌رپرسه ئێرانییه‌كان به ئاشكرا له چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، په‌یڕه‌و و پرۆگرامی "بایدن"، هیچی جیاوازتر نییه له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی "تره‌مپ".
زه‌ریفی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌كه‌یدا رۆژی (20ی شوبات) گوتی: "بایدن بانگه‌شه بۆ سیاسه‌تی دوور مه‌ودای تره‌مپ ده‌كات، كه سه‌لمێنه‌ری شكستێكی گه‌وره‌یه".
گوتیشی: "به‌ڵام سیاسه‌ته‌كه نه‌گۆڕاوه، ئه‌مه‌ریكا ئاڵوده‌بووه له‌سه‌ر سزادان و فشار و رێسواكردن، كه ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئێران ناڕوات".
ناسر هه‌یدان، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی تاران، كه خوێندنی له ئه‌مه‌ریكا بووه و نزیكه له‌به‌رپرسه ئێرانییه‌كانه‌وه، به "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی راگه‌یاند، كه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای "بایدن" هیچ په‌یوه‌ندی نییه، كه پێشتر پێشبینیمان كردووه لێی.
هه‌یدان، له وتارێكدا له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا 2020، نووسیویه‌تی: "بایدن، به‌ڵێنی چه‌ند ئۆفه‌رێكی به تاران دا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌م تاكتیكه دره‌نگ وه‌خته و ئه‌مه‌ریكا جددی نییه".
كه‌واته ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ خوێنه‌رانی كوردستان24 جێده‌مێنێت، ئایا قسه‌كه‌ی هه‌یدان ته‌واوه؟ "ئه‌مه‌ریكا جددی نییه؟!".
د.ی