شاندێكی پارتی سەردانی بەغدا دەكات

لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان كۆدەبێتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، یه‌كریزی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناو‌خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌نگاوی پێویستی ناوه‌، ئه‌مڕۆش شاندێكی دیكه‌ی پارتی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "لەچوارچێوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ شاندێكی پارتی سەردانی بەغدا دەكات".

ئاشكراشی كرد: "تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی شاندی پارتی، تاتوێكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و حكومەتی عێراق".