کۆنترین دی ئێن ئەی لەسەر زەوی دۆزرایەوە

بەهۆیەوە چەند زانیارییەک ئاشکرا کراوە
وێنەی کێشراوی ماموسێک کە چەند مرۆڤێک دەیانەوێت راوی بکەن
وێنەی کێشراوی ماموسێک کە چەند مرۆڤێک دەیانەوێت راوی بکەن

K24- هەولێر:

کۆنترین دی ئێن ئەی لە ددانی ماموسێک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

یەکەمجارە دی ئێن ئەی ئاژەڵێک بەو مێژووە دێرینە دەدۆزرێتەوە، پێشتر دی ئێن ئەسپێک کە 780 هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیابوو دۆزرابووەوە.

ئەو نموونەیە لە دی ئێن ئەی، چەند زانیارییەکی لەبارەی ماموسەکان ئاشکراکردووە، بەوەی چۆن پەرەیان سەندووە و خۆیان لەگەڵ سەرما گونجاندووە.

لۆڤ دالێن، پرۆفیسۆری پەرەسەندنی جینات لە سەنتەری پالیۆجێنێتیکس لە ستۆکهۆلم دەڵێت: "(دی ئێن ئەی)ـەکە زۆر کۆنە. هەزار جار کۆنترە لە ڤایکینگسەکان و مرۆڤە سەرەتاییەکان و نیاردەرتاڵەکان".

ددانی ماموسەکە کە لە سیبیریا لە ناوچەیەکی سەهۆڵبەندان دۆزراوەتەوە، مێژووەکەی بۆ یەک ملیۆن 200 هەزار ساڵ تا یەک ملیۆن و 650 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

دواین ماموس لەسەر زەوی ژیابێت، پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر لەناوچووە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی لەناوچوونیان گۆڕانی کەشوهەوا بووە.

ددانی ئەو ماموسەی دی ئێن ئەی تێدا دۆزراوەتەوە
ددانی ئەو ماموسەی دی ئێن ئەی لێ وەرگیرا

CNN