ته‌ندروستی جیهانی: په‌تای كۆرۆنا له ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت
K24 - هه‌ولێر:
هانز كلۆج، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌رێمی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، له ساڵی داهاتوودا په‌تای كۆرۆنا كۆتایی دێت.
كه‌ناڵی "DR"ی دینایماركی له زاری ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتی: "خراپترین سیناریۆ كۆتایی پێهات، ئێستا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه ده‌زانین، به‌راورد به ساڵی (2020)، كه په‌تاكه ته‌شه‌نه‌ی كرد".
كلۆج ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ڤایرۆسه‌كه ون نابێت، به‌ڵام تا ساڵی داهاتوو، پێویستیمان به رێوشوێنی توند نابێت".
كلۆج له هه‌مانكاتدا روونیكرده‌وه، ئه‌وه ته‌نیا پێشبینییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا كه‌س ناتوانێت به ته‌واوه‌تی دڵنیا ببێته‌وه، كه په‌تاكه چه‌ند په‌ره‌ده‌سێنێت.
سه‌رچاوه: RT
د.ی