بۆمبێكی چێنراو له عه‌فرین ته‌قییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له عه‌فرین له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا (3) كه‌س بیرنداربوون، دوێنێش له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه دا (2) كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ی بۆمبێك له شه‌قامی "ڤێلات"، له شاری عه‌فرین، كه به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه، (3) كه‌س بیرنداربوون.
دوێنێش بۆمبێك به ماڵێكی گوندی باسووته‌ی ناوچه‌ی شێراوه‌ی نزیك عه‌فرین ته‌قییه‌وه و له‌ئه‌نجامدا (2) كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، به ناوه‌كانی "نه‌وزاد ئه‌كره‌م تۆبال" (45) ساڵ، "هه‌یفا شه‌ریف قاسم" (23) ساڵ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مافی مرۆڤ له عه‌فرین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی، (2) كه‌سی دیكه‌یان له خێزانه‌كه‌ی رفاندووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی داگرتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه، "نه‌وزاد ئه‌كره‌م تۆبال" پێشتر دوو جاری دیكه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه رفێندرابوو، دوای ئه‌وه‌ی پاره‌یان له خێزانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ئازادیان كردبوو.
به‌ر له (3) ساڵ له‌داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن سوپای توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه، زۆرجار ته‌قینه‌وه له عه‌فرین و گونده‌كاندا روویده‌دا و ژماریه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی.
د.ی