هه‌ولێر ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش نه‌یتوانی كلیلی سه‌ركه‌وتن بدۆزێته‌وه
هەولێر و ئەمانە بەغدا لە دهۆک بە دوو گۆڵ یەکسانبوون، هەولێر ٤٨ رۆژە ناتوانێت لە خولی نایابی عێراق گرێکوێرەی بردنەوە بکاتەوە و جارێکی دیکەش نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، کاتێک لە گەڕی بیستەمی خولەکە لە دهۆک میونداریی ئەمانە بەغدا و سەرهەنگ موحسینی کرد و هەردوولا بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.
هه‌ولێر به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگایه‌كه‌ی له گه‌ڕی بیستی خولی نایابی عێراق و له یه‌كه‌مین یاریی قۆناخی دووه‌م میوانداریی ئه‌مانه‌ی به‌غدادی كرد.
دوای شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر زه‌ورا لوئه‌ی سه‌ڵاحی تازه راهێنه‌ری هه‌ولێر به‌دوای كلیلی بردنه‌وه‌كانی هه‌ولێر ده‌گه‌ڕا كه شه‌ش یارییه ونی كردووه و له‌م یارییه‌ش پێی نه‌دۆزرایه‌وه.
سه‌رهه‌نگ موحسین كه له‌م وه‌رزه له 9 یاریی گۆڵه‌كه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدای له هه‌ژان پاراستووه رووبه‌رووی یانه‌كه‌ی پێشووی خۆی بووه‌وه.
ته‌نیا حه‌وت خوله‌ك به‌سه‌ر یارییه‌كه تێپه‌ڕی شێركۆ كه‌ریم گۆڵی یه‌كه‌می هه‌ولێری له تۆڕی سه‌رهه‌نگ موحسین تۆمار كرد و زه‌ردپۆشه‌كان پێشكه‌وتن.
دوای ئه‌و گۆڵه له فاوڵێكدا هه‌ولێر هه‌وڵی گۆڵی دووه‌می دا به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بووه هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌سه‌ر یانه‌كه‌ی پایته‌خت و له رێگای ره‌زا فازڵ له خوله‌كی 24 ئه‌مانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م كۆتایی بێت به هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی دلێر حاته‌می گۆڵپارێز، عه‌لی حوسێن بۆ یه‌كه‌مجار له یارییه‌كه ئه‌مانه‌ی پێشخست و گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد.
گێمی دووه‌م ده‌ستیپێكرد و هه‌ر له‌سه‌ره‌تا شوان مامۆ و رێباز عه‌بدوڵڵای گۆڵپارێز له شوێنی ئێڤۆر ڤایتزه‌ر و دلێر حاته‌م هاتنه ناو یاریگا.
هه‌ولێر تا خوله‌كی 85 وه‌ستا كۆسره‌ت بایز به فاوڵێكی نایاب گۆڵێكی نایابی تۆمار كرد و بۆ دووه‌مین جار له یارییه‌كه تۆڕی سه‌رهه‌نگ موحسین هه‌ژێندرا و هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له كۆتا خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه ناوبژیوان به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له بڕیاره‌كانی لوئه‌ی سه‌ڵاحی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه، له دواین هێرشی یارییه‌كه یاریزانانی هه‌ولێر نه‌یانتوانی گۆڵی بردنه‌وه بكه‌ن و یارییه‌كه به به‌رامبه‌ربوون كۆتایی هات.
هه‌ولێر هه‌شته‌مین به‌رامبه‌ربوونی له‌م وه‌رزه تووشبوو له حه‌وتی یه‌نایه‌ره‌وه نا‌توانیت بباته‌وه و 20 خاڵی هه‌یه ئه‌مانه‌ی به‌غداش حه‌وته‌مین به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كرد و 25 خاڵی هه‌یه.