كۆرۆنا له عێراق.. تادێت ئاماره‌كانی تووشبوون روو له هه‌ڵكشانه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 44 هه‌زار965 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 4 هه‌زار و 306 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 13 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 2 هه‌زار و 110 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 680 هه‌زار و 288 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 324 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 625 هه‌زار و 447 كه‌سیش به رێژه‌ی 91.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 41 هه‌زار و 517 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 377 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، زیاتر له نیوه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ئێستا به‌هۆی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و په‌تایه‌وه‌یه، تادێت ئاماره‌كان روو له زیادبوونن و له چه‌ند رۆژی رابردوودا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له چه‌ندین شار و ناوچه‌ی جیاوازی عێراق راگه‌یه‌ندراوه.
به‌ر له دوو رۆژیش هه‌یسه‌م عوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گه‌شه‌پێدانی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق ده‌یان جار له‌و ئاماره زیاتره كه به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێن و ئاشكراشیكرد، ده‌یان منداڵ به‌هۆی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م گوتانه‌ی هه‌یسه‌م عوبه‌یدی له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه عێراقییه‌كان هاتوون و گوتی: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌ك جه‌نگێك وایه و راگه‌یاندن و ئاماره‌كانیش راستییه‌كان ده‌شێوێنن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "مه‌ترسی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و به‌رزی رێژه‌ی تووشبوون هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێستا و داهاتووش".
عوبه‌یدی گوتی: "ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی رۆژانه له ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمارده‌كرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئاماری راسته‌قینه نین و ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌ردانی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن" و ئاشكرایكرد، "زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان منداڵ، كه پێشتر له كۆپییه كۆنه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌دا ئه‌و مه‌ترسییه بوونی نه‌بوو".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه یه‌حیا فالح، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی دیوانییه به سایتی "بغداد الیوم"ی راگه‌یاند، "له هیچ پارێزگایه‌كی عێراق ئامێری ده‌ستنیشانكردنی زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بوونیان نییه و هه‌موویان سامپڵه‌كان بۆ پشكنین ده‌نێرنه‌وه به‌غدا".
H.B