ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی: حكومه‌تی هه‌رێم به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو پارێزگاكان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دووپاتیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به چاوی یه‌كسانی سه‌یری هه‌موو شاره‌كانی كوردستان ناكات جیاكاری له نێوانیاندا، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی هه‌موو هه‌رێم و نوێنه‌ری یه‌ك به یه‌كی تاكه‌كانی گه‌لی كوردستانه.
له كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ئابووری كوردستان24، زیاد كاكه ره‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه و تێیدا زۆرترین گوژمه بۆ پارێزگای سلێمانی تابینكراوه، گوتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خانه‌قینه‌وه تا زاخۆ به یه‌ك چاو و بێ جیاوازی سه‌یری هه‌موو ناوچه و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌رچی له‌توانایدا بێت بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ هه‌رچوار پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه، جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، كه هیچ جیاكارییه‌ك له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ناكات.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موومان ئه‌و راستییه ده‌زانین كه هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی داراییدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ده‌ستی كه‌وتووه، به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاكاندا دابه‌شیكردووه.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جیاكاری له نێوان پارێزگاكاندا ده‌كات، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر پرسیار له هه‌ر پارێزگایه‌كی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌ین، هه‌موویان گله‌یی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له سنووری پارێزگای سلێمانی ئه‌و گله‌ییه ده‌خه‌نه چوارچێوه‌ی غه‌دره‌وه، گوایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان غه‌در له‌و سنووره ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی زۆرتریت گوژمه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ پارێزگاكان ته‌رخانكراوه بۆ سلێمانی، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی پووچه‌ڵكرده‌وه".
گوتیشی: "به‌داخه‌وه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌و غه‌دره‌یان ده‌كرد، هه‌موو ئامانجه‌كه‌یان بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك بوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكاندا بۆ پارێزگای سلێمانی ته‌رخانكراوه، پێویسته له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا خه‌رج بكرێت و یاساش رێگه‌ی به‌و چاودێریكردنه‌ی ئێمه داوه".
H.B