جوتیار عادل: نیگه‌رانین له جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادییه‌وه ده‌ربڕی.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی حكومه‌ت، "جوتیار عادل" له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، نیگه‌رانی حكومه‌تی له باره‌ی ره‌وشی شنگال ده‌ربڕی و گوتی: "ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بۆ ئێمه گرنگه".
جوتیار عادل ئاماژه‌ی به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی ئیتیحادی كرد و گوتیشی: "رێككه‌وتنی شنگال ئه‌ركی حكومه‌تی فیدراڵه جێبه‌جێی بكات. وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانین له جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال و داوامان له حكومه‌تی ئیتیحادی كردووه، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كار بهێنێت بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، چونكه ئیراده‌ی حكومه‌تی فیدراڵ زاڵه به‌سه‌ر ئیراده‌كانی دیكه له شنگال".
ئاشكراشیكرد، حكومه‌تی هه‌رێم له پێناو درووستكردنی فشار بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه داوایه‌كی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و له‌و باره‌یه‌وه، گوتی: "داوامان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه و بڕوامان وایه جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه ئاسایش و ئارامی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناوچه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "وه‌ك حكومه‌ت به‌رده‌وام له هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌ن. ئومێده‌وارین حكومه‌تی عێراق زیاتر جددی بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته".
رێككه‌وتنی شنگال رۆژی (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا واژوو كرا.
ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه، ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال، چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێز و گرووپه میلیشیاییه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، هه‌ڵبژاردنی ئیداره‌یه‌كی نوێیه بۆ قه‌زای شنگال و دامه‌زراندنی هێزێكی خۆجێیه بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه.
تا ئێستا هیچ كام له‌و خاڵانه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا واژوویان له‌سه‌ر كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یان پێكراوه، جێبه‌جێ نه‌كراوون. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاووڵاتی ناوچه‌كه و ئاواره‌كانی شنگالی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، جوتیار عادل، باسی له دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد، به تایبه‌تی له باره‌ی بودجه‌ی (2021) و پشكی هه‌رێم له‌و بودجه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "پرۆسه‌ی په‌سندكردنی بودجه به‌رده‌وامه. وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رجه‌م ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانه‌وه پابه‌ندین. ئومێدمان وایه و دڵنیاشین بگه‌یه‌نه رێككه‌وتن".
گوتیشی: "بودجه‌ی (2021)، ته‌نیا بودجه‌ی هه‌رێم نییه، بودجه‌ی هه‌موو عێراقه، تێگه‌یشتنمان هه‌یه بۆ ره‌وشی عێراق و هیوامان وایه به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بودجه‌كه دابه‌ش بكرێت".
روونیشیكرده‌وه، "پشكی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه، به‌ڵكو بودجه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه. ئه‌مه‌ش له پێشینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی حكومه‌ته له به‌غدا".
دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به دانووستان و گوتی: "هه‌ر كات پێویست بێت، شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".
داڕشتنه‌وه: ئ.ر