نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له سه‌رووی 67 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌مه‌ش له مانگی یه‌نایه‌ری ساڵی رابردووه‌وه بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌گاته ئه‌و ئاسته.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی سپۆتنیك، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له گرێبه‌سته‌كانی داهاتوودا به‌ڕێژه‌ی 2.68% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به 67.12% دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، له‌كاتێكدا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساس له گرێبه‌سته‌كانی داهاتوودا به‌ڕێژه‌ی 2.27% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك 63.07 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له 19ی ئه‌م مانگه‌وه رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاست، كه پێشتر بڕی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه بریتی بوو له 10 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه، به‌مه‌ش له مانگی ئابی ساڵی رابردووه‌وه تا ئێستا، بۆ یه‌كه‌م جاره به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی تێكساس به‌مشێوه‌یه دابه‌زێت.
H.B