مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

K24- هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، بە قسەکردن لەگەڵ هاوڕێم ژان ئیڤ لۆدریان خۆشحاڵبووم.

سەرۆکی حکومەتی لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە نووسیویەتی، باسمان لە هێرشەکەی سەر هەولێر و بەدواداچوونەکان لەوبارەیەوە کرد.

مەسرور بارزانی لە تویتەکەی ئاماژەی بەوەداوە، هەروەها باسمان لە گرنگی پەیوەندی بەهێز و لەمێژینەی گەلی کورد و گەلی فەرەنسا کرد.