ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکات پێشنیازەکەی ئەوروپا بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی قبووڵ بکات

ئەڵمانیا: سنووردارکردنی پشکێنەرانی ئاژانسی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، هەوڵەکانی پاراستنی رێککەوتنەکان لەبار دەبات
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا

K24 – ھەولێر:

ئەڵمانیا داوای لە ئێران كرد پێشنیازەکەی ئەوروپا بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی قبووڵ بکات و جەختیشیكردەوە، سنوورداکردنی پشکێنەرانی ئاژانسی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، هەوڵەکانی پاراستنی رێککەوتنەکان لەبار دەبات.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئێرانی بە بەلاڕێدابردنی پرسی ئەتۆمی و لەباربردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی تۆمەتبار كرد.

گوتیشی: سنووردارکردنی سەردانی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لە لایەن تارانەوە، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی و پابەندییەکان بە رێککەوتنەکان لەباردەبات.

داواشی لە ئێران كرد پێشنیازی ئەورووپا بۆ چارەسەری دیپلۆماسی پرسی ئەتۆمی وڵاتەکەی و پابەندبوونی بە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان قەبووڵ بکات.