هاوپه‌یمانان: په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و واشنتن بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ گرنگه‌

"پابەند و پێداگرین لەسەر هاوبەشیمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان "
وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش
وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازی ئەمەریکایی تاوتوێی زیادکردنی ئەو بودجەیان کردووە، کە ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستانی تەرخان کردووە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە تویتێکدا نووسیویەتی: لەگەڵ شاندی باڵای سەربازی سوپای ئەمەریکا باسمان لە زیادکردنی ئەو بڕە پارەیە کرد، کە ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستانی تەرخانکردووە.

وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، دووبارە تویتەكەی وەزارەتی پێشمەرگەی تویكردووە و گوتی:" پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە گرنگە.

مەرۆتۆ گوتیشی: "پابەند و پێداگرین لەسەر هاوبەشیمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و پێکەوە و شانبەشانی یەکتر شەڕی لەناوبردنی داعش دەکەین".

ttt