روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه‌، رایگه‌یاندووه‌، هه‌واڵی ناردنه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ توركیا به‌ ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه‌، رایگه‌یاندووه‌، هه‌واڵی ناردنه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ توركیا به‌ ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دوای ئه‌وه‌ دێت، له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی "په‌كه‌كه‌" بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كراوه‌، گوایه‌ كه‌سێك به‌ ناوی "عومه‌ر بارتان" به‌ "چاوی به‌ستراو" له‌ ده‌روازه‌ی "ئیبراهیم خه‌لیل" ره‌وانه‌ی توركیا كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، "ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ره‌تدەکەینەوە و بە هەوڵێکی دیکەی راگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

لە چەند رۆژی رابردوودا، راگەیاندنەکانی پەکەکە، هەواڵێکیان بڵاوکردەوە، کە گوایا کەسێک بەناوی (عومەر بارتان) خەڵکی  ناوچەی تاتوانی تورکیا، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا. ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە رەت دەکەینەوە و بە هەوڵێکی دیکەی راگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان . بۆیە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2021/2/25