بایدن له تۆڵه‌ی په‌لاماردانی هه‌ولێردا بڕیاری هێرشه‌كانی داوه

K24 – واشنتن:
سوپای ئه‌مریكا به فه‌رمانی راسته‌وخۆی جۆو بایدن وه‌كوو فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ر دوو تاقمی کەتائیب حزبوڵڵا‌و کەتائیب ئەلشوهەدای له سووریا بۆردمان كرد.
ئه‌و گروپانه راسته‌وخۆ گرێدراوی ئێرانن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و هێرشانه‌دا نزیك به 20 كه‌س كوژراون و چه‌ند ئۆتۆمۆبێلی هه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش سووتێندراون.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئه‌مریكا له‌م باره‌وه وتی: "بۆردمانه‌كان لەسەر بڕیاری سەرۆک بایدن بوون وه‌كوو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به‌و گروپە چەکدارە شێعانهیه، كه له رێكه‌وتی 15ی ئه‌م مانگه‌دا هێرشی موشه‌كیان كرده سه‌ر شاری هەولێرو له ئاكامدا بەڵێندەرێکی سیڤیل كوژرا و چه‌ند سەربازێکی ئه‌مریكایی و هاوپەیمانان بریندار بوون."
هه‌روه‌ها شه‌وی پێنجشه‌ممه، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه رایگه‌یاند: "هێرشەکان بە فەرمانی سەرۆک جۆو بایدن وەکوو وەڵامدانەوە به‌و هێرشانەیه كه لەم دوایـیانەدا لە دژی هێزەکانی ئهمریكاو هاوپەیمانان لە عێراق هاتنه ئاراوه. له‌و هێرشانه‌دا پێوانه‌كانی دیپلۆماسی ڕه‌چاو كراون و هێرشه‌كان به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئه‌نجام دراون."
وته‌بێژی پێنتاگون سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بایده‌ن بۆ داكۆكیكردن له هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا وتی: "هێرشه‌كان پەیامێکی روونه كه سەرۆک بایدن بۆ پارێزگاری کردن لە سەربازانی ئەمریكایی و هاوپەیمانان هەنگاو دەنێت."
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌مریكا به‌و هێرشه ئاسمانیانه چه‌ند مۆڵگه‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌ی له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سوریا له‌ناو بردوه كه ئێران پشتیوانیان لێده‌كات.