بازاڕی جیهان رووبه‌ڕووی كورتهێنان له‌ خستنه‌ڕووی شه‌كر ده‌بێته‌وه‌

رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ شەكر پێشینی كرد، كورتھێنانێكی گەورە لە خستنەڕووی شەكر دروستبێت.
كۆگایه‌كی شه‌كر
كۆگایه‌كی شه‌كر

K24 – هه‌ولێر:

رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ شەكر پێشینی كرد، كورتھێنانێكی گەورە لە خستنەڕووی شەكر دروستبێت.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ شەكر ئاماژەیداوە، جیھان لە بەردەم كورتھێنانێكی گەورەترە لەو خەمڵاندنانەی، كە پێشووتر بۆ خستنەڕووی شەكرد كراوە.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌، لە وەرزەكانی 2020-2021 كورتھێنانەكە دەگاتە 4 ملیۆن و 800 ھەزار تۆن، لە كاتێكدایە كە خەمڵاندنەكانی كورتھێنانی پێشووتر لە خستنەڕووی شەكر  3 ملیۆن و 500 ھەزار دۆلار بووە و  بەرھەمھێنانی پێشبینیكراو لەم وەرزەدا دەگاتە 169 ملیۆن تۆن.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئەو دابەزینەش بۆ چەند فاكتەرێك دەگەڕێنێتەوە لە وانه‌ دابەزینی خەمڵاندنەكانی رۆژئاوای ئەوروپا لە 16ملیۆن و 500 ھەزار تۆنەوە بۆ 15 ملیۆن و 200 ھەزار تۆن شەكرد، بەھۆكاری وشكەساڵی و كێشەكانی تایبەت بە گۆڕانكارییەكانی كەشوھەوا و پێشبینیدەكرێت بەكارھێنانی جیھان بۆ 173 ملیۆن و 800 ھەزار تۆن دابەزێ.