فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پەکەکەی لە نزیک شارەدێی چەمانکێ بۆردومان کرد

دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ ترسیان لە جووڵەی زیاتری پەکەکە هه‌یه‌
بۆردوماكردنی بنکەکانی پەکەکە لە نزیک شارەدێی چەمانکێ له‌لایه‌ن توركیاوه‌
بۆردوماكردنی بنکەکانی پەکەکە لە نزیک شارەدێی چەمانکێ له‌لایه‌ن توركیاوه‌

K24 - هه‌ولێر:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکە لە نزیک شارەدێی چەمانکێ بۆردومان دەکەن و دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ ترسیان لە جووڵەی زیاتری پەکەکە هه‌یه‌.

پەیامنێری کوردستان24 رايگەیاند، چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا پەکەکەی لە ناو پاوانی گوندی ربتکەی سەر بە شارەدێی چەمانکێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بۆردومان کرد.

پەیامنێرمان ئاماژه‌ی كرد، بۆردومانەکە زۆر لە گوندی ربتکە نزیکبوو و تەنانەت بەهۆی بۆردومانەکەوە، پەنجەرەی ماڵەکانیان شکاون و ترسیان لە جووڵەی زیاتری پەکەکە لە ناوچەکە بۆ دروستبووە.

د.ی