توێژینه‌وه له‌سه‌ر ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای "فایزه‌ر"ی ئه‌مه‌ریكی، رایگه‌یاند، زاناكانمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هاوبه‌ش "بایۆنتیك"ی ئه‌ڵمانی، خه‌ریكی توێژینه‌وه‌یه‌كن، له‌سه‌ر پێدانی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژییه‌كی نوێیه بۆ پاراستنی مرۆڤایه‌تی، له زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ڤاكسینه‌كان به‌رامبه‌ر به زنجیره‌ی یه‌كه‌می كۆرۆنا، هێشتا كاران و رووبه‌ڕووی زنجیره‌ی دووه‌میش ده‌بنه‌وه، كه زنجیره نوێیه‌كه به كۆرۆنای به‌ریتانی و ئه‌فریقیای باشوور ناسراوه، به‌ڵام كۆمپانیاكان خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی دیكه‌ی نوێ، كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، زیاتر به‌رگری به‌رامبه‌ر به ڤاكسینه‌كه دروست بكات.
كۆمپانیای فایزه‌ر ئاشكرای كرد، به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌یان، كۆمپانیای "بایۆنتیك"ی ئه‌ڵمانی، ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینه‌كه ده‌ده‌نه (144) خۆبه‌خش، كه له ئه‌مه‌ریكا به‌شدارییان له تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه كردووه.
كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ده‌یه‌وێت بزانێت پێدانی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینه‌كه، دوای (6-12) مانگ ماوه‌یه‌كی باشه، بۆئه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له مه‌ترسی كۆرۆنای گۆڕاو به‌هێز بكات.
مایكل دولستن، گه‌وره به‌رپرسی كۆمپانیای فایزه‌ر گوتی: "رێژه‌ی بازدان له ڤایرۆسه‌كه‌ی ئێستا، زۆر به‌رزتره له‌وه‌ی پێشبینیمان ده‌كرد".
دولستن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین، په‌تاكه كۆتایی پێبێت، دوای ئه‌وه‌ی پشتیوانی ته‌واوی ڤاكسینه‌كه بكه‌ین.
به‌ر له وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ڤاكسینی فایزه‌ر، تاقیكردنه‌وه‌كان به رێژه‌ی (95%) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و یه‌كه‌م ڤاكسینه له ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه، سیسته‌می پێدانی (2) ژه‌می ڤاكسینه‌كه، كۆئه‌ندامی به‌رگری نزیكه‌ی (66%) لاوازتره به‌رامبه‌ر به كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه.
ئه‌لبێرت بۆرلا، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فایزه‌ر گوتی: "تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ست نییه، كه له‌ش پاراستنی خۆی له‌ده‌ست بدات به‌رامبه‌ر كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه، كه ڤاكسینه‌كه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت".
بۆرلا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمپانیاكه گرنگی به ته‌ندروستی ده‌دات و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كه‌یان په‌ره به ڤاكسینه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، دوای هه‌فته‌یه‌ك و دواترش دوای مانگێك پشكنینیان بۆ ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن توانای له‌شیان چه‌نده بۆ به‌رگری دروستكردن له ڤایرۆسه‌كه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی