لە خۆپیشاندانەکانی ئه‌مڕۆی ناسرییەدا3 کەسی دیکە کوژران
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری ناسرییەی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، 3 خۆپیشاندەری دیکە کوژراون و ژمارەی كوژراوانی خۆپیشانده‌رانی ئه‌م چه‌ند رۆژه گەیشته 5 کەس.
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤیش له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری له‌باره‌ی له‌ده‌ستده‌رچوونی دۆخی زیقار دا و وێڕای نیشاندانی نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی گرژی و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری ناسرییه‌دا جگه له كوژرانی ئه‌و 3 كه‌سه، 147 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، كه دۆخی ته‌ندروستی به‌شێكیان ناجێگیره.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كانیش، گرژییه‌كانی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه هاتوون، كه خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینایه‌ی پارێزگا و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگار و حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگاكه‌یان ده‌كرد، دواتر ئاگریان له بینایه‌ی پارێزگا به‌رداوه و گرژی و ئاڵۆزی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویداوه.
به‌هۆی زۆری ژماره‌ی بریندارانیش له بانگه‌وازێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای زیقار داوای به‌خشینی خوێن له هاووڵاتیان ده‌كات.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان لە ناسریە دەستپێکردووەتەوە و ئاڵۆزی و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران به بەردەوامی روودەده‌ن و پێشتر دوو خۆپیشاندەر و ئەمڕۆش 3 خۆپیشاندەری دیکە کوژراون.
H.B