داوا له پهرلهمانی ئهڵمانیا دهكرێت ئهنفال و كیمیاباران به جینۆساید بناسێنێت

K24 - ههولێر:
فراکسیۆنی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، پڕۆژەیاسایەک بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە، پێشکەش بە پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەن، هێلین زۆمەر، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە فراکسیۆنی چەپەکان، کوردێکی خەڵکی شاری ڤارتۆی باکووری کوردستانە، ئەو ژنە خاوەنی پڕۆژەکەیە و فراکسیۆنەکەشی ئۆپۆزسیۆنن و پشتیوانی لە پڕۆژەکە دەکەن.
پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ گفتوگۆکردن لهبارەی ئەو پڕۆژەیاساكە، لە مانگی ئاداری داهاتوو کۆبوونەوەیەک ساز دەکات، بە پێی ئاماژەکان هەردوو پارتی چەپ و سەوزەکان، کە دوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتن، پشتیوانی لە پڕۆژەکە دەکەن.
هێلین زۆمەر، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا گوتی: "ئێمە وەک فراکسیۆنی چەپ، (3) داواکاریمان ئاراستەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کردوزە، یەکەم؛ پێویستە پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆسەی ئەنفالی کوردان و پێکهاتەکانی دیکە و کیمیابارانی هەڵەبجە، دوای (33) ساڵ لە روودانی و بەپێی رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتوەکان وەک جینۆساید بناسێنێت، پێشتریش پەرلەمانەکانی بەریتانیا و سوید و عێراق، وەک جینۆساید ناساندویانە".
گوتیشی : "داواكاری دووەممان، قوربانیان و بەرکەوتوانی کیمیایی هەڵەبجە و کەسوکاری ئەنفالەکان پشتیوانی بکرێن و ئەو ناوچانەی کە لە ڕووی ژینگەیی و ئاوەدانییەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئاوەدان بکرێنەوە".
هێلین زۆمەر، ئاماژهی بهوهش كرد، "پێویستە سەرجەم ئەو کۆمپانیا ئەڵمانییانەی هاوکاری رژێمی سەدام حوسێنیان کردووە، بۆ بەرهەمێنانی چەکی کیمیايی، کە (70%) بە هاوکاری کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بووە، بدرێنە دادگا، ئهمه داواكاری سێیهممانه".
د.ی