هێرشه‌كانی سه‌ر گرووپه میلیشیاكان له سووریا به ئاگاداری كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراون
K24- هه‌ولێر:
به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گرووپه میلیشیاكان له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سووریا له‌سه‌ر سنووری عێراق، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی له‌و هێرشانه ئاگادار كردبووه‌وه.
جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، "به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له سووریا له‌سه‌ر سنووری عێراق، سه‌رۆك بایدن كۆنگرێسی له‌و هێرشانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌فته‌ی داهاتوو ئیداره‌ی بایدن ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و هێرشه بۆ كۆنگرێس ئاشكرا ده‌كات".
ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا "ساكی" رایگه‌یاند، هێرشەکانی سەر میلیشیاکانی سەربە ئێران پەیامێکی روونە لە سەرۆك بایدنەوە بۆ ئەوانەی هەڕەشە لە سەلامەتی سەربازانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانەکانمان دەکەن.
جێن ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتیشی: هێرشەکانمان پەیامێکی روونە و سەرۆکی ئەمه‌ریکا پارێزگاری له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات، کاتێك دەکەونە بەر هه‌ر هەڕەشەیه‌ك. جه‌ختیشیكرده‌وه، سەرۆك بایدن مافی وەڵامدانەوەی هەیە لەهه‌ر کات و شوێنێك، کە پێی گونجاوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، فڕۆكە جەنگییه‌كانیان چەندین ھێرشیان كردووەتە سەر میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە رۆژھەڵاتی سووریا، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ھێرشی میلیشیاكان بۆ سەر كارمەندانی ئەمەریكی لە عێراق.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا گوتیشی: ئەو بۆردومانانە چەندین دەزگا و پێگەی میلیشیاكانی لە نزیك خاڵێكی سنووری وێران كردووە، كە گرووپە توندڕەوەكانی سەر بە ئێران بەكاریان دەھێنا.
ئاژانسی رۆیتەرز، دوێنی پێنجشەممە، لە زاری دوو بەرپرسی ئەمەریكی گواستییەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان گورزێكی ئاسمانییان دژ بە پێكھاتەی گرووپێكی سەر بە ئێران لە سووریا ئەنجامداوە.
ئەو گورزە سه‌ربازییە دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك ھێرشی مووشەكی ھات بۆ سەر ئامانجەكانی ئەمەریكا لە عێراق لە لایەن میلیشیاكان سەر بە ئێرانه‌وه.
H.B