فوئاد حوسێن گه‌یشته تاران
K24 – ھەولێر
وەزیری دەرەوەی عێراق، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی ئێران گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێكی ناوچەكە بكەن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/2/2021، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به یاوەری شاندێك به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتنه تاران و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران چەند پرسێکى تایبەت بە ناوچەکە تاوتوێ بكه‌ن.
پێشتر لە 23ى ئەم مانگەدا فوئاد حوسێن سەردانی سعودیەی کرد و له درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دوای ریاز به سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژه گه‌یشته تاران.
لەم مانگەدا ئەمە دووەم سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه بۆ ئێران.