لە شرناخ 6 ئەندامی ھێزە ئەمنییەكانی توركیا كوژران
K24 - ھەولێر
گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە شاری شرناخی باكووری كوردستان ھێرشیان كردوەتەسەر ھێزە ئەمنییەكانی توركیا و شەڕ و پێكدادانی سەخت لە نێوانیاندا روویداوە، لە ئەنجامدا 6 ئەندامی ھێزە ئەمنییەكان كوژراون و 2 گەریلاش گیانیان لە دەستداوە.
بەگوێرەی ھەواڵێكی ئاژانسی دۆغان: "شەوی رابردوو گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) له شرناخ ھێرشێكی بەرفراوانیانكرده سهر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و فەرماندهیی جەندەرمە و ئەو قوتابخانانەی كە سەرباز و پۆلیسیان تێدا جێگیركراوە، لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادان لە نێوانیاندا 6 ئەندامی ھێزە ئەمنییەكانی توركیا كوژراون و 2 گەریلای پەكەكەش گیانیان لە دەستداوە".
بە گوێرەی زانیارییەكان شهڕ له شرناخ تا بهره بهیانی ئهمڕۆ بهردهوامبووە بههۆی سەختی شهڕهكه، فڕۆكهی جهنگی بههانای هێزهكانی توركیاوه چوون و بۆردومانی ھێزەكانی پەكەكەیان كردووە.
له 14 ئاداری ئهمساڵهوه ھێزە چەكدارەكانی توركیا لە شرناخ بهردوامن له ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و بە گوێرەی زانیاری سوپای توركیا، تا ئێستا لە 86% ی شارەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە.