پەرستارێك 5 ھەزار منداڵ دەگۆڕێتەوە

ھەر كەسێك لەو كاتەدا لە دایك بووبێت دایك و باوكی خۆی نییە
منداڵی تازە لە دایكبوو
منداڵی تازە لە دایكبوو

K24 – ھەولێر

پەرستارێك دان بە ھەڵەیەكی خۆی و خیانەتكردن لە پیشەكەی دادەنێت ئاشكرای دەكات، لە ماوەی 13 ساڵ كاركردنی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی لە دایكبوون 5 ھەزار منداڵی لە شوێنی خۆی گواستووەتەوە، واتا منداڵەكان دایك و باوكیان گۆڕاوە.

ئیلیزابێس بوالیا، یەكێكە لە پەرستارە بە تەمەنەكانی وڵاتی زامبیا و 13 ساڵ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی لوسكای پایتەختی ئەو وڵاتە كاری كردووە، ئێستا لە كۆتاییەكانی تەمەنیدایە ئەو نھێنیەی ئاشكرا كرد، كە منداڵی خەڵكی گۆڕیوە بەبێ ئەوەی دایك و باوكیان ئاگادار بووبن، ئەو بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەكەی گوتووە "دەمەوێت لە بەردەم خودا و ئەو كەسانەی ھەڵەم بەرامبەر كردون ئاشكرای بكەم، شوێنی 5 ھەزار منداڵم گۆڕیوە".

ئەو پەرستارو لە ساڵی 1983 تا 1995 لە نەخۆشخانەی راهێنانی زانکۆیی (UTH)ی لوكسای پایتەختی زامبیا کاری کردووە و دەڵێ "زۆربەی ئەو كەسانەی لەو ماوەیە لە نەخۆشخانەكە لە دایكبوونە دایك و باوكی خۆیان نییە و لە نەخۆشخانە گۆڕدراون".

پەرستار - ئیلیزابێس بوالیا
پەرستار - ئیلیزابێس بوالیا