ژیانی لیۆنێل مێسی ده‌كرێته‌ دراما

لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ژیانی وه‌رزشی و تایبه‌تی لیۆنێل مێسی ده‌گرێته‌ زنجیره‌ درامایه‌ك و له‌م مانگه‌دا ئاماده‌كاری بۆ وێنه‌گرتنی ده‌كرێت.

کۆمپانیای نێتفلێکس ژیاننامەی لیۆنێل میسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و گۆڵکاری مێژووی یانەی بارسێلۆنا دەکاتە فیلمێکی شەش زنجیرەیی.

ماڵپەری فەرمی نێتفلێکس کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی فیلم و زنجیرە تەلەڤزیۆنیەکان بڵاوییان کردووە، دەیانەوێت بۆ یەکەمجار ژیاننامەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا وەکو زنجیرە فلمێک بەرهەم بێنن و ناوی فلمەکەش دەنێت باشترینی مێژوو، سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە، زنجیرەکە بەم زوانە دەست بە بەرهەم هێنانی دەکرێت و باس لە 20 ساڵی رابردوو ئەو یاریزانە ئارجێنتیناییە دەکات.

بەم دواییانە چەندین دیکۆمێنتاری لەسەر ژیانی یاریزانان و یانەکان دروست کراوە، بەڵام یەکەمجارە زنجیرەیەک لەسەر ژیانی لیۆنێل میسی دروست بکرێت، پێشتر له‌سه‌ر ماڕادۆنا، پێڵێ و دیڤید بێكهام و ماركۆ ڤان باستن و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی ناودار كراوه‌.