ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شه‌قامی 150 مه‌تری به‌ڕووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه و داواش له شۆفێران ده‌كات، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ لێخوڕین له‌و شه‌قامه بكه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر:
سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی بەڕێزمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە رۆژی یەکشەممە 28ی شوبات/ یه‌نایه‌ری 2021 له‌كاتژمێر 8:00ی سەر لەبەیانی بەشی یەکەمی شەقامی 150 مەتری بەڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە بۆ هاتووچۆکردن، لەپاش ئەوەی کە بەفەرمی لە رۆژی پێنجشەممە لەلایەن مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانه‌وه کرایەوە.
بەهیوای ئەوەی کە شوفێران سوود لەو شەقامە وەربگرن و بەپێی یاسا و رێنماییەکانی هاتووچۆ بەکاری بێنن و بەو خێراییەش لێخوڕینی تیادا بکەن، کە بەهێماکان دیاریکراوە.
بۆلاینی چەپ 110کم وهەردووك لاینی ناوەندیش بۆخێرایی 100کم ولاینی لای راستەش بۆ خێرایی 80کم، کە دەبێت بارهەڵگرەکان تەنها لەو لاینە لێخوڕین بکەن و بەدرێژایی رێگاکەش لاینی خزمەت هەیە لەلای راست، کە دەتوانن بۆ حاڵەتی لەناکاو بۆ وەستان بەکاری بێنن.
بەهیوای سەلامەتی بۆهەمو لایەك
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر
2021/2/27
H.B