چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر (2) جۆر ڤاكسینی جیاواز به‌كاربهێنین؟
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایانی ته‌ندروستی پێشنیازیان كرد، (2) جۆر ڤاكسینی جیاوازی كۆرۆنا تێكه‌ڵاو بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك ڤاكسینی "ئه‌سترازینكا" به‌كاربهێنێت، دواتر ژه‌می دووه‌م، ڤاكسینی "نۆڤاڤاكس"ی پێ بدرێت.
له جیهاندا نزیكه‌ی (69) ڤاكسینی جیاوازی كۆرۆنا په‌ره‌ی پێده‌ده‌رێت، شێوازی به‌كارهێنانی زۆربه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه، بۆ (2) ژه‌م یان زیاتر ئاماده ده‌كرێت.
له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "لۆس ئه‌نجلیس تایمز"دا هاتووه، زانكۆی "ئۆكسفۆرد"ی به‌ریتانی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر (800) كه‌س كردووه، كه ته‌مه‌نیان (50) ساڵ و به‌سه‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاریگه‌رییه‌كانی پێدانی (2) جۆر ڤاكسینی جیاوازی كۆرۆنا بزانن.
زانایان تاقیكردنه‌وه له سه‌ر پێكهاته و كاتی ئه‌و ڤاكسینه ده‌كه‌ن، كه ئێستا له به‌ریتانیا به‌رده‌سته، پێشبینی ده‌كرێت، له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه بڵاوبكرێته‌وه.
ماسیۆ سناب، پزیشكی به‌شداربوو له توێژینه‌وه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مشك كراوه، كه ڤاكسینی "فایزه‌ر" و "ئه‌سترازینكا"ی پێدراوه و به‌رگری باشتری درووستكردووه به‌راورد به پێدانی (2) ژه‌می هه‌مان ڤاكسین، ره‌نگه ئه‌مه له‌سه‌ر مرۆڤیش كار بكات.
توێژینه‌وه‌كه، بۆچوونی ئه‌وه‌ی بۆ زانایان درووست كردووه، كه تێكه‌ڵاوكردنی (2) جۆر ڤاكسینی جیاوازی كۆرۆنا، به‌رگری باشتر له له‌ش درووست ده‌كات، كه سیسته‌می ڤاكسینی ناهاوتا، ته‌نیا دژه ته‌ن درووست ناكات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی درووستكردنی خانه‌ی به‌رگری له جۆری "CD8+T-cells".
ئه‌م خانانه‌ش، یادگه‌ی درێژ مه‌ودا له له‌ش به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا درووست ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش مانای وایه به‌رگری له‌ش بۆ ڤایرۆسه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر ده‌مێنێته‌وه.
هه‌رچه‌نده تێكه‌ڵاوكردنی دوو جۆر ڤاكسین بۆ خانه‌كانی مشك كاریگه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام هه‌مان به‌رگری بۆ مرۆڤ هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ئێستا، له جیهان (113) ملیۆن و (374) هه‌زار و (410) كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و (2) ملیۆن و (518) هه‌زار كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی