كه‌ڵه‌شێرێك به‌هۆی كوشتنی خاوه‌نه‌كه‌ی دادگایی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ڵه‌شێرێك خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی كوشت، له‌كاتێكدا خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌یویست له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێر، به‌هۆیه‌وه پاره كۆبكاته‌وه.
له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێر، رووداوێك له ناوچه‌ی جاگیتال، له ویلایه‌تی تیلانگانای هیندستان، له سێشه‌ممه‌ی رابردووی روویدا، كاتێك "سانوجولا ساتیش"، كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی خۆی به ناوی "ره‌جا" هێنا بۆ په‌رستگه‌ی "یه‌لاما"ی گوندی "لۆسۆنور"، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ زۆرانبازی كه‌ڵه‌شێر ئاماده‌ی بكات، چه‌قۆیه‌كی (7) سانتیمه‌تری له قاچه‌كانی به‌ستووه، تا له‌كاتی شه‌ڕ به‌كاریبهێنێت.
كاتێك كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی ویستوویه‌تی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕكه رابكات، خاوه‌نه‌كه‌ی رێگه‌ی نه‌داوه و گرتوویه‌تی، به‌ڵام كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی به چه‌قۆ‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی زامدار كردووه و خوێنێكی زۆی لێ رۆیشتووه، هه‌ر له رێگه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌مرێت.
كه‌ڵه‌شێره‌كه، هه‌ر له‌كاتی رووداوكه‌وه له بنكه‌ی پۆلیس زیندانی كراوه، به‌مزووانه وه‌ك به‌شێك له به‌ڵگه‌ی تاوانی كوشتن، رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ (15) كه‌سی دیكه، كه به‌شدارییان له شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێر كردووه.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له بنكه‌ی پۆلیسی جیڤان گوتی: "به‌داوی (15) كه‌سی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێین، كه هه‌ماهه‌نگییان له رێكخستنی شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێڕ كردووه".
به‌پێی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی هیند، تۆمه‌تباران به‌شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیارن له مردنی "ساتیش"، كه كه‌مته‌رخه‌م بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌شدارییان له كارێكی نایاسایی كردووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، ره‌نگه تاوانه‌كه له كاتی شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێر به كوشتنی نائه‌نقه‌ست هه‌ژمار بكرێت.
شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێر له ته‌واوی هیندستان قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌ڵام تا ئێستا له گونده دووره‌كانی ئه‌و وڵاته باوه و به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی